هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی لە كچێكی تەمەن 22 ساڵ كردبوو .
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار ئاگادار كرانەوە كە لە سنوری قەزای سەید سادق كەسێك هەڕەشەلە كچێك دەكات و ڕێگە بە كچەكە نادرێت سكاڵاكەی بگەیەنێتە هێزەكانی پۆلیس دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار گەیشتنە ماڵی كچەكەو سكاڵا لە كەسێك تۆمار كرا .
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2 ی مۆبایل ڕاگیراوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.