ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ئه‌مساڵدا به‌به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو، ده‌توانیین بڵێین ئه‌و بارانه‌ی ئه‌مساڵ هاتووه له 30 ساڵی رابردوو رووینه‌داوه ئه‌و بارانه زۆره له‌م كاتانه‌دا باری بێت ، له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان شتێكی زیاتر ئاو هه‌یه، ئێمه له ئاستێكی جێگیردا ئاوه‌كه‌مان راگرتووه، چونكه له‌به‌ر بارودۆخی به‌نداوه‌كه نه‌مانتوانیوه ئاوی زیاتر هه‌ڵبگرین، به‌نداوه بچووكه‌كانیش پڕبوون، ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر باریوه و چه‌ند جاری ساڵانی رابردوو بووه، ساڵی پار له‌هه‌ولێر به‌نموونه 60 ملیمێك باران باریوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 400 ملیمه‌تر بارانی تێدا باریوه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی دیكه‌ش باریوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه زیاتر گرنگه به‌نداوی دۆكانه زۆر گرنگیی هه‌یه له هه‌ڵگرتنی ئاو، له ئه‌مساڵدا نزیكی یه‌ك ملیار مه‌تر سێ جا ئاوی گلدراوه‌ته‌وه، له ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی چوار ملیار مه‌تر سێ جا ئاو له‌و به‌نداوه گلدراوه‌ته‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ین ئه‌مساڵ ئاستی زیاتریش تۆمار بكات، كه‌شوهه‌واش وا پێشبینی ده‌كرێت كه بارانی زۆر به‌ڕێوه‌بێت.
گوتیشی: له‌و 45 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجایه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه 17 به‌نداومان هه‌یه، 3 له‌و به‌نداوانه به‌نداوی گه‌وره‌ن، 14شیان به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌نده، ئێمه توێژینه‌وه‌یه‌كی ستراتیژییمان كردووه و زیاتر له 240 شوێنمان دیاریكردووه كه گونجاون بۆ دروستكردنی به‌نداو، له‌وانه 18 به‌نداوی گه‌وره‌یان لێ دروست ده‌كرێت، له‌و 18 ده‌ستكراوه به‌دروستكردنی چوار به‌نداوی گه‌وره كه ئێستا كاره‌كانییان راوه‌ستاوه، ئێستا ئه‌گه‌ر بتوانیین ئه‌و 240 به‌نداوه دروست بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانرێت ئاسایشی ئاو بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش دابین بكرێ و بۆ 30 ساڵی داهاتوو پێویستمان به ئاو نه‌بێت، دروستكردنی ئه‌و به‌نداوانه‌ش كه كێشه‌ی كه‌م ئاویی چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و به‌نداوانه 8 ملیار دۆلارییان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دروست بكه‌ین، یان ده‌بێت قه‌رزی بۆ بكه‌ین یان وه‌به‌رهێنانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بێن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و به‌نداوانه چاره‌سه‌ری كه‌م ئاویی هه‌رێم و عێراقیش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.