بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سووك شاری گیلانغه‌ربی پارێزگای كرماشانی هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ته‌نیا 12 رۆژ له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پێشووی ئه‌م شاره تێپه‌ڕیوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شاری گیلانغه‌رب له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاتژمێر 11 و 1 خولهك به‌كاتی ناوچه‌كه روویداوه كه گوڕه‌كه‌ی به پێوه‌ری رێخته‌ر 3.7 پله بووه و له قوڵایی 7 كیلۆمه‌تریی زه‌وییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌ڵبه‌ت له شاره‌كانی ده‌وربه‌ریش هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه تا ئێستا به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی حكومه‌تی ئێران هیچ ئامارێكی زیانه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یان رانه‌گه‌یاندووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.