بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات نەچن بۆ ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و رێگاکە بە رێگایەکی مەترسیدار ناوزەند دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایدهگهیهنێت: سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە رێگای دەربەندی گۆمەسپان کە بۆ سەر چیای سەفین دەچێت لە مەفرەقەکەوە بۆ سەر شاخی سەفین پاکنەکراوەتەوە لە بەفر، بەهۆی زۆری رێژەی بەفرەکە كه ئێستا بەستوویەتی و بووە بە شەختە و بەستەڵەک بۆیە بە ڕێگایەکی مەترسیدار هەژمار دەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەکات بەهیچ شێوەیەک ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن تاوەکو ئەو کاتەی پاکدەکرێتەوە چونکە مەترسیدارە.
ههر له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: تکاتان لێدەکەین کە بۆ گرتنی وێنەیەکی ناو بەفەر خۆتان تووشی کێشە مەکەن چونکە بەم دۆخەی ئێستای ڕێگاکە و بەم نزمبوونەوەی پلەی گەرمییە تیمەکانی بەفر ڕاماڵینیش کارەکانیان سەخت بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.