له راگه‌ێندراوێكدا دژه‌تیرۆرى كوردستان ئه‌مرۆ ده‌ستگیركردنى دوو ئه‌ندامى سه‌ربه گرووپى داعشى راگه‌یاندة وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤى نیردراوه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به پشت به‌ستن به زانیاری و پاش چاودێریکردنی ورد و له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر له رێکه‌وتی 16-1-2019 له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوودا دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆیستیی"داعش"ى له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌کانی (احمد ابراهیم احمد جد‌یع) و (قحطان علی احمد جد‌یع) كه تاوانباران له به‌شی ئه‌منی گرووپی تیرۆیستیی داعش کاریان کردووه.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ٦ گومان‌لێکراو به‌كارى تیرۆر ده‌ستگیرکران و، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان رێكارى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
دژەتیرۆری كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.