Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:50

دیوانی " عه‌ونی شاعیر " بڵاوکرایه‌وه‌

به‌رگى دووه‌مى دیوانه‌كه‌ى شاعیره‌
کوردستان TV
100%


دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 17/1/2019  كتێبێكى شاعیرى كۆچكردووى كورد عه‌ونى له‌ ژێر ناوی  "  دیوانى عه‌ونى " بڵاوكرایه‌وه‌ .

ئه‌مرۆ 5 شه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ رۆشنبیران و شاعیرانى هه‌ولێر، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ ئه‌كادیمیاى كوردى ، كتێبێكى عه‌ونى شاعیر له‌ ژێر ناوی " دیوانى عه‌ونى "   بڵاوكرایه‌وه‌ ، ئه‌م كتێبه‌ به‌رگى دووه‌مى دیوانه‌كه‌ى شاعیره‌ و به‌شێكه‌ له‌ شیعر و بابه‌تى تازه‌ دۆزراوه‌ى شاعیر.

رۆژنامه‌نووسی ناسراوی كورد  كه‌ كوڕى عه‌ونى شاعیره‌ ، كۆكردنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ى شیعره‌كانی ئه‌نجامداوه‌ ، ناوبراو جگه‌ له‌ كاره‌ تایبه‌ته‌كانى خۆى له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێب و نووسین ، به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى نووسینه‌كانى باوكى ته‌رخان كردووه‌ .

جێی باسه‌ ، عه‌ونی شاعیر له‌ ساڵی 1914 له‌ شاری كۆیه‌ له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1992 كۆچی دوایی كردووه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.