Erbil 14°C شەممە 16 تشرینی دووەم 21:32

لاڤرۆڤ: داوا ده‌که‌ین کێشه‌ی کورد له‌ عێراق و سوریا به‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێت

لاڤرۆڤ: له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سوریا داین
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی پرسی كورد  رایگه‌یاند" رووسیا له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سوریایه‌، به‌ پێویستیشی ده‌زانێت كورد له‌ رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایدا ده‌ژین به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی پرس و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی" هه‌ڵوێستی ئێمه‌ زۆر روونه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی پەیوەندیدارن بە كورد له ‌عێراق و سووریا و هه‌ر شوێنێكی دیكە كه ‌لێی نیشته‌جێن، پێویسته‌ كێشه‌كان له ‌رێگای ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كورد تێیدا ده‌ژین چاره‌سه‌ر بكرێن، مافی پێكهاته‌كان كه ‌كوردیش به‌شێكن له‌و نه‌ته‌وانه‌، له‌ رێگای گفتوگۆ له‌نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكوومه‌ته‌كانی ناوه‌ندیدا چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه‌ پێداگرین له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵات و هه‌رێمانه دەكەینەوە‌‌، كە له رابردوودا هه‌ڕه‌شه ‌له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی هه‌ر یه‌ك له عێراق و لیبیا و سووریادا هه‌بوو، ‌هه‌ندێ كرده‌وه‌یان له ‌دژ ئه‌نجامدراوه‌، بۆیه ‌ئێمه ‌هه‌ڵوێستمان وایه، ‌‌كورد له ‌عێراق و سووریاشدا لێك تێگه‌یشتنیان له‌مه‌ڕ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاتانه‌دا ‌هه‌بێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.