ناوه‌ندى (گاڤ) بۆ كارى ته‌له‌فزیۆنى و سینه‌مایى كوردیى، كه باره‌گاكه‌ى له شارى سلیمانى یه، به بۆنه‌ى 20 سالهى دامه‌زراندنى كوردستان تیڤی، په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رو گشت ستافى كوردستان تیڤی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
به ناوى ناوه‌ندى ( گاڤ )وه ، جوانترین و گه‌رمترین پیروزبایى خۆمان ئاراسته‌ى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى گشتى و سه‌رجه‌م به‌شه‌كان و كارمه‌ندانى خۆشه‌ویستى كه‌نالى ئاسمانى كوردستان تیڤى ده‌كه‌ین ، به بونه‌ى تیپه‌ربوونى 20 سالى ته‌مه‌ن له به‌خشش و داهێنان و كاریى میدیایى راستگۆیانه‌ى به‌رده‌وام .
ئیوه خه‌باتكارانى ئه‌م كه‌ناله دایكه، شایسته‌ى ریزى گه وره‌و ده‌ستخوشى و پشتیوانى به‌رده‌وامن، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا، توانیوتانه بنچینه و پایه‌یه‌كى به‌هێز بن بۆ میدیایه‌كى راستگۆ و ره‌سه‌ن و به‌رپرس له هه‌مبه‌ر پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا .
له‌م مه‌یدانه‌دا خاوه‌نى سه‌دان شانازى و كار‌و به‌خششى گه‌وره‌ن و به‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له‌و ته‌وژمى ده‌نگ و ره‌نگه ره‌سه‌ن و بههادارهى كه پاراستنى كه‌لتورى نه‌ته‌وه و ولات و به‌ها و ئاكاره كۆمهلایهتیهكانتان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و هه‌ستیارانه مامه‌له‌تان له‌گه‌ل كردوون.
میژووى 20 سالهتان پره له به‌رهه‌مى كلتوریى و هونه‌ریى جوان و سه‌نگین و شایسته ، كه له مێژوو و بیره‌وه‌رى مرۆڤى كوردستاندا به زیندویى و جوانى ده‌مێنێته وه.
دووباره پیرۆزه و هیواى به‌رده‌وامى كارى گه‌وره‌ترو سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین .
ناوه ندى (گاڤ) بۆ كارى ته‌له‌فزیۆنیى و سینه‌مایى كوردیى
سلیمانى - 17ى كانونى دووه مى 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.