Erbil 14°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:10

قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ده‌زگایانه‌
کوردستان TV
100%


قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت له‌پێگه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان 
 له‌باره‌ى شۆفێری كردن له‌كاتی به‌فر باریندا ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە کەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێری کردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆ سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەر پێویسته‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبەجێ بکەیت.

1-    کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت، لەناو شارەکان خێرایی ئوتومبیله‌كه‌ت لە 30 بۆ 50کم/کاتژمێر نابێت زیاتر بێت بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کم/کاتژمێر.


2-    پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

3-    ئیشپێکردنی ڕووناککەرەوەكان (گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم، بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

4-     دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5-     بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت بۆکاتی پێویست.

6-     نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵکو بەنەرمی و لەسەرخۆیی. 

7-    سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.

8-     لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی به‌ (هاتوچۆ 188، پۆلیسی فریاکەوتن 104، فریاگوزاری تەندروستی 122، بەرگری شارستانی 115) بكه‌ن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.