Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:36

بریکاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان: ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان وه‌رچه‌رخانێک بوو له‌ میدیای کوردستانی

به‌ بۆنه‌ی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی
کوردستان TV
#7
100%

دكتۆر سالار عوسمان، بییكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات .

ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌:

به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای كوردستان tv

به‌ڕێزان ڕۆژنامه‌ڤان كارمه‌ندانی كوردستانtv

به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی هێژا و بینه‌رانی كوردستان tv ده‌كه‌ین .

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان وه‌رچه‌رخانێك بوو له‌ میدیای كوردستانی و ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و خزمه‌تكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بووه‌ و خوازیارین له‌و پێناوه‌دا زیاتر هه‌نگاو بنێت.

له‌ بیست ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا ، ده‌ستی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌گوشین، كه‌ له‌ ده‌ستپێكه‌وه‌ تا ئێستا خزمه‌تیان كردووه‌ و هه‌ر لێره‌دا دروود بۆ گیانی به‌رزه‌فڕی ڕۆژنامه‌ڤانه‌ شه‌هیده‌كانی كوردستان tv ده‌نێرین و یادیان به‌رز ڕاده‌گرین.

جارێكیتر  ئه‌م یاده‌ به‌رز و پیرۆز ده‌نرخێنین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

براتان

د.سالار عوسمان

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان

2019/1/17

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.