Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:39

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی له‌ په‌یامێکدا ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردستان تیڤی پیرۆزده‌کات

بۆ بەڕێوەبەری گشتی و کادیر و کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتی و کادیر و کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان، بەبۆنەی(20) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی ماندوونەناس و بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین، هیوادارین وەك هەمیشە هەنگاوی چاكتروبەرهەمدارتر بنێن بۆ خزمەتی زیاتری كولتووری رەسەنی كوردەواریی و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان. 

كەناڵی ئاسمانی كوردستان، كە بە بڕیاری راستەوخۆی سەرۆك بارزانی دامەزرا،  لەو كاروانە پڕ بەخششەی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی توانیویەتی بە بەرنامەو پلانێكی رێكوپێك و بە پرۆسەیەكی خەمخۆرانە كاروچالاكییەكانی ئەنجام بدات، بۆیە هەرزوو جێ دەستی گرنگ و كاریگەری خۆی لەو بوارەدا چەسپاندو قۆناغێكی نوێی پێشكەوتووی لەو رووەوە رەخساندو خستەوە وەك دەسكەوتێكی گرنگی میدیایی بۆ گەلەكەمان خۆی ناساند. 

رۆڵی میدیا بە گشتی و كەناڵی ئاسمانی بەتایبەتی لەو سەردەمەی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیاوشۆڕشی زانیاریی و تەكنیكی پەیوەندیكردندا زۆر بایەخدارە، بۆیە ئەركی ئێوەوگشت كەناڵەكانی دیكەی میدیاییە بەوپەڕی راستگۆیی و پیشەوەرانەو خەمخۆرانە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە و رەوشە دابن بۆ چارەكردنی كەموكوڕیەكان و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی ویەكڕیزی لە كوردستاندا. 

جارێكی دیكە وێرای سوپاسگوزاری و دەستخۆشیمان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگاكەتان وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پرۆفیشناڵ دووپات دەكەینەوە، ئومێدەوارین هەر لەپێشكەوتن و سەركەوتندابن. 

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان 
17-1-2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.