به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی خه‌باتگێڕ و ناسراوی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادرمان پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بوو و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تییه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به شۆڕشی ئه‌یلول، و به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و تێكۆشان، و رۆلی به‌رچاوی هه‌بووه له كاتی شۆِرش و خه‌بات و ئاواره‌یی، و له چه‌ندین بواری حیزبی و سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیدا كار و خه‌باتی كردووه. و له‌دوای رزگاركردنی كوردستان و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وه‌زیر كاری كردووه و هه‌میشه به‌رده‌وام بووه له خه‌بات.
له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه شۆڕشگێره زیانێكی گه‌وره‌یه له كاروانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین. و له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بر و ئارامی بداته هه‌موو لایه‌ك و جێگای خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون.
فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ كاروباری ئابووری وه‌زیری دارایی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.