Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:54

 مه‌کته‌بی سیاسی پارتی: کوردستان تیڤی هه‌میشه‌ بڵنگۆی ئازادیخوازو پێشکه‌وتن خوازان بووه‌

پاڵپشتی ته‌واوی خۆمان بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ستاڤی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان..

 به‌بۆنه‌ی (20)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی(Ktv) گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو بینه‌رانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین بۆ ساڵی داهاتووش به‌ هه‌مان په‌یامی به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه‌تان به‌رده‌وام بن و خزمه‌تی زیاترو به‌رچاوتر به‌ ره‌وتی تێكۆشان و خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و كوولتوری  پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تی بگه‌یه‌نن

 كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان، كه‌ به‌ بڕیار و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دامه‌زرا،  له‌و ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی سه‌لماندوویه‌تی، كه‌ یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئاسمانییه‌ توانیویه‌تی به‌ به‌رنامه‌و پلانێكی رێكوپێك و به‌ پرۆسه‌یه‌كی خه‌مخۆرانه‌  بێته‌ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌و بێ سره‌وتن هه‌نگاوی ئه‌رێیانه‌ بنێ و قۆناغێكی نوێ له‌ كاروانی بواری میدیایی له‌ هه‌رێم بخاته‌وه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات و  پیشه‌وه‌رانه‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ت و هه‌واڵ و رووداوه‌كان بكات و بێ جیاوازی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان رووماڵ بكات و ره‌چاوی شێوه‌زاره‌ جیاجیاكان بكات، به‌مه‌ش ببێته‌ كه‌ناڵی گشت هاونیشتمانیان و مایه‌ی شانازی و ره‌زامه‌ندی ته‌واوی بینه‌رانی بێت.

كوردستان تیڤی له‌و ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاروچالاكیه‌كانیدا هه‌میشه‌ بڵنگۆی ئازادیخوازوپێشكه‌وتنخوازان بووه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌ن سه‌نگ و په‌یامی سیاسی و میدیایی جیاواز بووه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ش مسداقیه‌تی خۆی پاراستووه‌وبه‌رجه‌سته‌كارێكی راسته‌قینه‌ی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان بووه‌.

ئاشكرایه‌ رۆڵ و كاریگه‌ری میدیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند هه‌ستیار و گرنگه‌ به‌تایبه‌تیش میدیای بینراو، دیاره‌ له‌و رووه‌وه‌ش (Ktv) هه‌میشه‌ شانبه‌شانی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی میدیایی به‌وپه‌ڕی راستگۆیی  و ره‌چاوكردنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی له‌ ئاست به‌رپرسیاریه‌تی خۆیدا بووه‌، بۆێه‌ مایه‌ی رێزو ده‌ستخۆشیه‌.

 به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ هه‌مدیسان پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌گشتی و كوردستان تیڤی به‌تایبه‌تی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر له‌ كاره‌كانتان..

مه‌كته‌بی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

17/1/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.