لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوی دزینی ئۆتۆمبێل لە گەرەکی کوردستان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە، لە ماوەیەکی کەم توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکات و لە بۆسەیەکدا دەستگیری بکات
لەمبارەیەوە (پ.پ٤/هەڵمەت قادر خورشید) (کارمەندی نەهێشتنی نوسینگەی تاوان/دزینی ئۆتۆمبێل) بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزینی ئۆتۆمبێل، دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین
پۆلیسى ههولێر راشیدهگهێنێت ، تۆمەتبار بە ناوی (د.ب.ح)تەمەن (٢٢)ساڵ، دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە ئەنجامدانی دوو تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (هیوندای سەنتافی/هیوندای سۆناتا) تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی ئۆتۆمبێلەکانی دەبردە شاری کەرکوک و لەوێ ساغی دەکردنەوە
پۆلیسى ههولێر راشیگهیاندووه ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتبار بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.