دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێكی بازرگانی وڵاتەكەی سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە و بەشداری لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران كرد، سەردانەكەی بۆ ھەرێمی كوردستان بە سەردانێكی سەركەوتوو ناوبرد و راشیگه‌یاند:ئێران باوه‌ڕی به دۆستایه‌تیكردنی كورده‌كان هه‌یه.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد: سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیدار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو و به‌رهه‌مدار بووه و جه‌ختیشی كرده‌وه ئێران باوه‌ڕی به دۆستایه‌تیكردنی كورده‌كان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.