لهئاگاداریهكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، مێرد منداڵێك چەند رۆژێكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دۆزراوەتەوەو لەئێستادا لەخانەی كوڕانە لە ناحیەی بەكرەجۆ .
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، داوا لەكەسوكاری دەكەین سەردانی هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود خانەی ناوبراو بكەن بۆزانیاری بەمەبەستی وەرگرتنەوەی.
ڕۆژی 19-12-2018 ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی مێرد منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بردە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوان لەشاری سلێمانی ،دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر مێرد منداڵەكە ڕەوانەی خانەی كوڕان لە بەكرەجۆ كرا .
راشیدهگهیهنن ، شەوی 15ی 1ی 2018 ، شۆفێرێكی تاكسی مێرد منداڵەكەی لەشاقامێكی شاری سلێمانی دۆزیبۆوەو ڕەوانەی هۆبەی نەوجەوانانی كرد ، دوای كردنەوەی پەڕاوو ئاگاداركردنەوەی بەڕێز دادوەر بڕیاردرا بگوێزرێتەوە بۆ خانەی كوڕان
پۆلیسى سلێمانى داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات هەر كەسێك زانیاری لەبارەی ئەو مێرد منداڵە (نابیستە ) هەیە پەیوەندی بكات بە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوان .
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، بەهۆی ئەوەی كە مێرد منداڵەكە خاوەن پێداویستی تایبەتە ناوو تەمەن و شوێنی ئاشكرا نیە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.