لە ماوەی یەك هه‌فتەدا هەرێمی كوردستان بووەتە دەروازەی بەرپرسانی وڵاتانی ئه‌مریكا ، هۆله‌ندا ، فه‌ره‌نسا ، ئه‌لمانیا ، ئێران، لە دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەیەكی بەرچاو دیپلۆماسیی هەرێم زیادی كردووە ئه‌م سه‌ردانانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى به‌رپرسانى وڵاتانى زلهێز بۆ هه‌رێم به‌هێزی و پێگه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كه ده‌رده‌خات
هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌رنامه‌ى دیڤچوونى كوردستان تیڤی رایگه‌یاند ، ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووی دیپلۆماسیەته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پێش ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان
راشیگه‌یاند گرنگی و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌خات بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌به‌رژه‌وه‌ندیان راسته‌وخۆیان بوونى هه‌رێمێكى ئارام له‌چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكى عێراقی به‌هێز وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن دا هه‌یه
هۆشیار سیوه‌یلى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند ، به‌داخه‌وه دوای ئه‌نجامدانى ریفراندۆمی هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه هه‌رێمه‌كه‌مان دووچاری ئابلۆقه‌یه‌كى دیبلۆماسی و ئابووری خرایه سه‌رمان ، به‌ڵام دیبلۆماسیه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كورد له‌و كاته‌دا تایبه‌ت خودی نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانى ڕۆڵێكى یه‌كجار گه‌وره ببینێ له‌شكاندنى ئه‌و ئابلۆقه دیبلۆماسیه‌ى خرابووه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ، په‌یوه‌ندیه‌كان دروست بوونه‌وه دوای ئه‌و كاته به‌پێى كات ، تا گه‌یشت به‌م ڕۆژه له‌ماوه‌ى مانگێكدا چه‌ندین شاندی ئه‌مریكی و ئه‌وروپى و ناوچه‌كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه
هۆشیار سیوه‌یلی راشیگه‌یاند ، سه‌ردانى وه‌زیری وزه‌ى ئه‌مریكا ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى هۆله‌ندا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و ئێران ، وێڕای ئه‌وه‌ى چه‌ندین شاندی ئابووری له‌وڵاتانى ئه‌مریكا و سعودیه و هیندستان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێگه‌یه‌كى به‌هێزی هه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا له‌و گۆڕانكاریانه‌ى له‌ناوچه‌كه‌ش ڕووده‌دات پێویستیان به‌پشتگیری و پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه
ته‌واوی وته و لێدوانه‌كانى هۆشیاری سیوه‌یلی له‌به‌رنامه‌ى دیڤچوون له‌م لینكه‌دایه :
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.