به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له كچێك كردبوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ سكاڵای تۆمار كرد له‌دژی كوڕێك دانیشتووی شاری هه‌ولێر كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی لێكردبوو ، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو توانییان تۆمه‌تبار بهێننه شاری سلێمانی كه دانیشتوی شاری هه‌ولێره و ده‌ستگیری بكه‌ن .
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه: له ئێستادا تۆمه‌تبار به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی مۆبایل ڕاگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
شایه‌نی باسه دیارده‌ی هه‌ره‌شه‌كردن له كچان و ئافره‌تان له كوردستان له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕووی له كه‌می كردووه ئه‌مه‌ش بۆ په‌یداكردنی هۆشیاری لای ئافره‌تان و كچان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چیتر نه‌بنه قۆچی قوربانی ئه‌و كه‌س و گرووپانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تی له كچان و ئافره‌تان ده‌كه‌ن به تۆماركردنی سكاڵا له بنكه‌كانی پۆلیس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.