له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی ھێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له سنووری باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، حه‌وت پۆلیس برینداربوون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی شه‌شی پۆلیسی فیدرال، حوسێن ماجد له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه روونكردنه‌وه‌ی به رۆژنامه‌وانان دا و گوتی: "بۆمبێك كه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك چێندرابوو، به كاروانێكی ھێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ماجد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، حه‌وت پۆلیسی فیدرال برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.