Erbil 18°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:35

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران هێرشیان کرده‌ سه‌ر کاروانێکی کۆڵبه‌رانی کورد

سێ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ درێژه‌ی كوژرانی ڕۆژانه‌ی كۆڵبه‌رانی كورد له‌ سنوره‌كانی كوردستان، دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ له‌ سنوری خۆی به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران بوونه‌ قوربانی و كۆڵبه‌رێكیش ڕه‌ق هه‌ڵات.

ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ به‌رزاییه‌كانی گوندی ڕازی سه‌ر به‌ به‌شی قوتوور له‌ شاری خۆی، كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و له‌ ئاكامدا كۆڵبرێك كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو كۆڵبه‌ره‌ كوژراوه‌كه‌ ناوی “عه‌بدوڵڵا یوسفی” كه‌ گولله‌ به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌ جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌، هه‌روه‌ها برینداره‌كه‌ ناوی "ئیحسان خالیدی" و به‌ سه‌ختی بریندار كراوه‌ و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ر.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: هه‌مان ڕۆژ كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌ ناوی " ئه‌میر تاهیری" خه‌ڵكی چالدێران، به‌ هۆی زوقم و سه‌رماوه‌ ڕه‌ق هه‌ڵاتووه‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیه‌ ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان بۆ شاری وان له‌ باكووری كوردستان گواستووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.