Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 18:45

نه‌زهه‌ت حالی: حکومه‌تی به‌هێز پێویستی به‌ پاڵپشتی هاووڵاتیان و گشت پارته‌ سیاسییه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان هه‌یه‌

با هه‌موومان فاكته‌ری خێر بین بۆ ئاشته‌وایی
کوردستان TV
100%


نەزهەت حالی بەرپرسی ئاژانسى پاراستنی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى  پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك    بە ناونیشانی "با هه‌موومان فاكته‌ری خێر بین بۆ ئاشته‌وایی"  ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌و كات وساته‌ی گفتوگۆكانی پێكك هێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد زیاتر له‌ هه‌موو كات، ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كانه‌ كه‌ له‌ نوسین و له‌ وتار و گوفتاریان زۆر وریا بن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نیه‌ هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر یه‌كتری، بارودۆخه‌كه‌ وا ده‌خوازێت به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ بدوێین، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ پته‌و كردنی یه‌كڕیزی زیاتر و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامی بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ سه‌ر بگرن. 


 راشیده‌گه‌ێنێت ، پێم وایه‌ خودی سه‌ركردایه‌تی باڵای پارته‌ سیاسییه‌كانیش نابێت ڕێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه‌ له‌ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیریدایه‌، خۆیان بكه‌ن به‌ پاڵه‌وانی شاشه‌ی كه‌ناله‌كان و میدیاكان و به‌ قسه‌ی نابه‌رپرسانه‌ بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بكه‌ن و حزبه‌كانی خۆشیان توشی كێشه‌ بكه‌ن.

نه‌زهه‌ت حاڵی راشیده‌گه‌ێنێت ، گه‌لی كوردستان گه‌لێكی مه‌زنه‌ شیاوی حكومه‌تێكه‌ كه‌ هه‌موو به‌رپرسانی خۆیان به‌ خزمه‌تكاری ئه‌وان بزانن، حكومه‌تی به‌هێزیش پێویستی به‌ پاڵپشتی هاووڵاتیان وگشت پارته‌ سیاسییه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان هه‌یه‌.

 له‌كۆتادا به‌رپرسى ئاژانسى پاراستن و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ مانان پێمان نه‌كرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوخۆیی فاكته‌ری خێر بین، با به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ فاكته‌ری خراپه‌ و تێكدانیش نه‌بین.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.