Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:01

سه‌فین دزه‌یی: سه‌رۆک بارزانی که‌سایه‌تییه‌که‌ وه‌ک مه‌رجه‌عی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لێی ده‌ڕوانرێت

هه‌ولێر هه‌میشه‌ شوێنێك بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق
کوردستان TV
#7
100%

سه‌فین دزه‌یی ، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، هه‌رێمی كوردستان یاریكه‌رێكی به‌هێزه‌ له‌و گه‌مه‌ سیاسیه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ولێرهه‌میشه‌ شوێنێك بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق و ڕۆڵ و كه‌سایه‌تی "سه‌رۆك بارزانی" توانیوێتی ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، یاخود ڕاگرتنی هاوكێشه‌كان.

گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی ڕۆڵێكی به‌رچاو له‌سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ببینێت و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ بایه‌خ به‌ڕۆڵی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ بدرێت.

ده‌شڵێت: هه‌موو ئه‌و شاندانه‌ی دێنه‌ كوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردۆته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی پاڵپشتی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دووپاتكردۆته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا بایه‌خدان به‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی تری دیداره‌كان بووه‌.

گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ وه‌ك "مه‌رجه‌ع"ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان لێی ده‌ڕوانرێت نه‌ك ته‌نها له‌ناوخۆی هه‌رێم به‌ڵكو له‌ عیراق-یش، ئه‌و ئه‌زمون و خه‌باته‌ی زیاتر له‌ په‌نجا ساڵه‌ هه‌یانه‌ جێگای "ته‌قدیر"ی هه‌موو لایه‌كه‌، و توانیوێتی جێگای خۆی له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه‌ چ پۆستی فه‌رمی هه‌بێت یاخود نه‌یبێت.

سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند: كاك مه‌سعود بارزانی له‌ كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش حسابێكی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.