كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی ڕووناكی شاری كه‌ركوك له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه له كادیرێكی پارتی كرا‌و به سه‌ختی بریندار كرا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین: له گه‌ڕه‌كی ڕووناكی شاری كه‌ركوك و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراو به سواری ماتۆڕسكیلێكه‌وه ته‌قه له كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به ناوی (جه‌بار عارف ڕه‌شید) كه له دایكبووی ساڵی 1952ی شاری كه‌ركوكه كرا و به سه‌ختی بریندار كرا.
ڕاشیگه‌یاند: پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به هۆی ئه‌وه‌ی فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه ناوبراو كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانه و به‌رپرسی ڕێكخراوی موسه‌لـڵای كه‌ركوك و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و شه‌وی ڕابردوو له هه‌وڵێكی تیرۆرستیدا له گه‌ڕه‌كی ڕووناكی شاری كه‌ركوك تیرۆر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.