Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:45

ڕێکخراوێکى ئه‌ڵمانى قه‌رز به‌ گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

قه‌رز ده‌داته‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ى بچووك جێبه‌جێ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

لێپرسراوى ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى ڕانیه‌ ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى له‌ ڕێگه‌ى دابه‌شكردنى فۆرمه‌وه‌، قه‌رز ده‌داته‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ى بچووك جێبه‌جێ بكه‌ن.

به‌ختیار حه‌سه‌ن، لێپرسراوى ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى ڕانیه‌ به‌ باسنیوزى ڕاگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌ ئه‌ڵمانیه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند خولێكى بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانى سنوورى ڕاپه‌ڕین كرده‌وه‌، دواتر ژماره‌یه‌ك فۆرمى بۆ ڕه‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان پێداین".

به‌پێى ڕێنماییه‌كانى ناو فۆرمه‌كه‌ هه‌ر گه‌نجێك كه‌ دانه‌مه‌زرابێت و بیه‌وێت پڕۆژه‌یه‌كى بچووكى وه‌ك به‌رگدروویى، سه‌رتاشخانه‌ و پڕۆژه‌كانى هاوشێوه‌ى دیكه‌ جێبه‌جێ بكات، ڕێكخراوه‌كه‌ تا بڕى دوو ملیۆن دینارى به‌ قه‌رز پێده‌دات.

باسى له‌وه‌شكرد كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ نیازێكى واى هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌ له‌ كاره‌كه‌یدا دڵسۆز بێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ قه‌رزه‌كه‌ى لێوه‌رنه‌گرێته‌وه‌.

به‌ختیار حه‌سه‌ن، ڕِوونیشكرده‌وه‌، گه‌نجانى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنى فۆرمه‌كه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن و به‌ پێى ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى دیارى كراون، فۆرمه‌كه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.