ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دیدارێكی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بازرگانانی هەولێر ساز كرد.
سه‌رۆكی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت ملیار دۆلاردایه.
له چوارچێوه‌ی دیداری بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، ، دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتیشی گرفته‌كانی بارزگانیی نێوان هه‌رێم و ئێران خۆی له كێشه بانكییه‌كان و به‌رز و نزمیی به‌های دراودا ده‌بینێته‌وه.
لای خۆیەوە سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر رایگەیاند: 300 كۆمپانیای ئێرانی لەهەرێمدان و ساڵانەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی 7 ملیار دۆلارە و هەردوولاش دەیانەوێت پەیوەندییە ئابورییەكانیان برەو پێبدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له ساڵی ڕابردوودا سێ خاڵی سنووری نوێ كراونه‌ته‌وه و هه‌وڵی فراوانتركردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران و ڕاكێشانی كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێم ده‌ده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.