راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی بنهماڵهی كۆچكردوو كرد گوتی: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خانەوادەی شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی کاروانی کوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.
بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە هەموومان ببەخشێت.
براتان
مەسرور بارزانی
15ی کانوونی دووەمی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.