له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی 1 ی 2019 سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی كوردستان رایگه‌یاند : ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبۆته‌وه كه گوایه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و مه‌ترسیدار له‌ڕێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه بڵاو نه‌بۆته‌وه.
راشیده‌گه‌ێنێت ، كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌ڵه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی و بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.