رۆژی 14-1-2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی لێكرا.
دواتر چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانی و به‌ڕێز مسرور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، پێش گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌م له‌ژێر ناونیشانی ((دۆستایه‌تی بوو بۆ گه‌لی كورد)) ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ رێزگرتن بوو له كوردستان و پێشمه‌رگه چونكه پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وت كه رۆژانێك لێره زۆر نزیك بوو.
لۆ دریان وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا دێرین و دۆستانه‌ن و شانازی پێوه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ گرتنه خۆی ئه‌وسه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی كه‌له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی شه‌ڕی داعش رووان له‌هه‌رێم كردووه.
میدیا سه‌نته‌ر
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.