پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، راكان سه‌عید جبوری رایگه‌یاند كه ژماره‌ی تیرۆریستانی داعش به‌جۆرێك له باشووری پارێزگاكه زیادیكردووه، بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسیی.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریستانی داعش له زنجیره چیاكانی حه‌مرین و دۆڵی ئه‌بو خه‌ناجر و زغیتون خۆیان حه‌شارداوه، بۆیه پێویسته ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دژ به‌و تیرۆریستانه له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدرێت.
جبوری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام ھه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری باشووری پارێزگای كه‌ركووك.
پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ئاشكراشیكرد كه ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له ناوچه بیابانه‌كانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو شاری كه‌ركووك و له‌ئێستادا له شێوه‌ی شانه‌ی نووستوو له شاره‌كه خۆیان حه‌شارداوه.
راشیگه‌یاندووه سه‌رھه‌ڵدانی ھه‌ر كێشه و قه‌یرانێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی له كه‌ركووك له به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستانی داعشدا ده‌بێت.
له باره‌ی ھه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیش له شاری كه‌ركووك، ئه‌و گوتی: "ھه‌ڵكردنی ئاڵای ھه‌رێمی كوردستانی عێراق له شاری كه‌ركووك، كارێكی ھه‌ڵه‌یه، ھه‌روه‌ھا ئه‌و كاره ده‌رفه‌ت بۆ تیرۆریستانی داعش دهرخێسنێت تا ره‌وشه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه.
راكان سه‌عید جبوری داواشی له حكوومه‌تی فیدرال كرد كه ھێزی ئه‌منی زیاتر ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له میانی كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوودا، ژماره‌ی ھێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتی مه‌ده‌نی زیادیكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.