بسم الله الرحمن الرحیم
(مِّنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَیْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن یَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا )
صدق الله العظیم
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
كادیر و ئه‌ندامان وجه‌ماوه‌ری دڵسۆزی پارتیمان..
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرینی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان مامۆستا(محه‌مه‌د مه‌لا قادر)راده‌گه‌یه‌نین،
هه‌ڤاڵ (محه‌مه‌د مه‌لا قادر) له ساڵی 1934 له هه‌ولێر له‌دایك بووه، له ساڵی 1958په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاویه‌وه ئاوێته‌ی ژیانی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی بووه، هه‌ڤاڵێكی كۆڵنهدهروماندوونهناسی پارتیمان بوو، له‌ساڵی 1964 بۆته ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌فتیش و موراقه‌به‌ی پارتی، له‌ساڵی 1966 یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتیمان، ئه‌و هه‌میشه تێكۆشه‌رێكی دێرینی كوردایه‌تی و دڵسۆزی رێبازی بارزانی بوو، نموونه‌ی پارتیه‌كی به‌وه‌فاو شۆڕشگێڕ بووه.
له ساڵی 1970 بووه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان، ئینجا له‌ساڵی 1974 بووه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له ساڵی 1975 دوای نسكۆی شۆڕش ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، له‌و قۆناغه‌شدا به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و پارتایه‌تی له ساڵی 1977 ئه‌ندامی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه بۆ هاوكاری و هاریكاری و كۆمه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، به‌درێژایی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا(محه‌مه‌د مه‌لا قادر)رۆڵی دیاری هه‌بوو له قۆناغه‌كانی شۆڕشدا وه‌ك هه‌ڤاڵێكی كۆڵنهدهروكادیرێكی لێهاتوو ده‌وری خۆی بینیوه.
هه‌ڤاڵ (محه‌مه‌د مه‌لا قادر)ته‌مه‌نێكی پڕاوپری له خه‌بات و كۆڵنه‌دانێكی سه‌رراست و خۆنه‌ویستانه به‌سه‌ربرد، هه‌میشه نموونه‌ی دڵسۆزی و كه‌سایه‌تی پاك و له‌خۆبردوو بوو، كادیرێكی سیاسی قاڵبووی نێو گۆڕه‌پانی خه‌بات وتێكۆشانی حزبی وسیاسی بوو، هه‌ربۆیه‌ش له نێو جهماوهروخهڵكی به‌ئه‌مه‌كی كوردستان مایه‌ی رێز‌و خۆشه‌ویستی بوو.
ھه‌ڤاڵ محه‌مه‌د مه‌لا قادر له‌ساڵی 1984 بووه به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌میشه خه‌مخۆرێكی راسته‌قینه‌ی پارتایه‌تی و رێبازی بارزانی نه‌مر بوو، كه‌سێكی قوربانیدهرو شۆڕشگێر بوو، هه‌رده‌م له‌خه‌م و په‌رۆشی یه‌كڕیزیی و سه‌رخستنی پارتیمان و به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو.
له ساڵی 1991 شانبه‌شانی هه‌ڤاڵانی پارتیمان رۆڵ و به‌شداریه‌كی كارای هه‌بووه له ئاماده‌سازی و راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وسا به‌رپرسی میحوه‌ری سنووری پارێزگای هه‌ولێر بووه، له ساڵی 1992 له‌یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی پێسپێردراوه‌و له‌و رووه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتووانه ده‌وری خۆی بینیوه.
له‌ساڵی 1993 و له‌كۆنگره‌ی یازده‌ی پارتیماندا دووباره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه، ئینجا بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی تا كۆنگره‌ی سێزده‌ی پارتیمان، هه‌ڤاڵ(محه‌مه‌د مه‌لا قادر)یه‌كێك بووه له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌بات و كۆڵنه‌دانی نه‌پساوه‌ی میدالیای بارزانی نه‌مری پێبه‌خشراوه.
هه‌ڤاڵ(محه‌مه‌د مه‌لا قادر) به‌درێژایی ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی خه‌باتدا به‌رپرسیاریتی لقه‌كانی یه‌ك ودوو و چواروههشت و هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی و ده‌سته‌ی چاودیری و به‌دواداچوونی هه‌بووه، جگه له‌مانه‌ش، چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی سه‌خت و قورسی سیاسی و سه‌ربازی و ئیداری دیكه‌ی پێسپێردراوهودرێغی نه‌كردووه له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی گشت ئه‌و ئه‌ركانه، هه‌روه‌ها جگه له خه‌باتی سیاسی و سه‌ربازی خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌م و كتێبه له‌وانه‌ش (بهندنامهی ئاواره، كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا، خه‌باتنامه، سه‌ربورده، ساڵێك له شێخوه‌سان، سه‌ربورده‌ی نه‌مران، دیوانی لاجانی).
له كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ (محه‌مه‌د مه‌لا قادر) به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان له خانهوادهوكهسوكاری خواڵێخۆشبوو و تێكۆشه‌ران و هاوخه‌بات وهاوسه‌نگه‌رانی مامۆستا‌و سه‌ركرده‌و ئۆرگانه‌كانی پارتیمان و یه‌كه‌یه‌كه‌ی كادیر‌و ئه‌ندامانی پارتیمان وخه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
ئاسووده‌یی بۆ روحی پاكی ده‌خوازین و دوعاكارین خوای گه‌وره هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده (محه‌مه‌د مه‌لا قادر) بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت ودلۆڤانی خۆی و به به‌ھه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ری دێرینی پارتیمان(محه‌مه‌د مه‌لا قادر)رێگای هه‌میشه پڕ رێبوار بێ..
(انالله وانا الیه را‌جعون)
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
15/1/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.