به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
له كۆبۆنهوهیهكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی به‌ده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی یه‌كجاریی تیرۆر له ناوچه‌كه تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هێشتا مه‌ترسیی تیرۆر له ئارادایه و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هاوكار هه‌ماهه‌نگ بن.
نێچیرڤان بارزانی دووباره سوپاسی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی له شه‌ڕی داعشدا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی كردووه و جه‌ختی له گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زه‌ریف خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا نیشان دا و هیوای خواست هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواری بازرگانی، كولتووری، كشتوكاڵی، زانستی و بواره‌كانی دیكه‌دا و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.