به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگىێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌ی لههاوڵاتییهك كردبوو.
شه‌وی ڕابردو له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار و له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌یانه شه‌وانه‌كاندا به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو كه‌سه‌وه پشێوی دروست ده‌بێت و چه‌ند فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنرێت، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی كردووه و فیشه‌كێكى ناوه به‌كه‌سێكی دیكه‌وه و برینداری كردووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: هاوكات پێنج قه‌وانی فیشه‌ك له‌شوێنی روداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه.
پۆلس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه دوای گه‌یاندنی برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی كامێرای چاودێریی، هه‌مان شه‌و كاتژمێر چوار توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار ( ح ، ص ، م ) له‌دایكبوی 1984 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405-31 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌دا كه تۆمه‌تبار بهكارێهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.