محه‌مه‌د بازیانی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ھودا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، ده‌ڵێت: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا یه‌كێكه له ھاوكێشه و به‌ڵگه‌كان، ھه‌رچه‌نده ده‌یه‌وێت توركیا بخاته نێو زونگاوێكهوه كه تیایدا ده‌رنه‌چێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ھێزه‌كانی له پێگه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق جێگیر بكاته‌وه كه ئێستا به‌ھه‌زاران سه‌ربازی لێیه وه‌كو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عێراق داگیربكرێته‌وه و ئه‌و كات بڵێت چه‌ند ملیارێكی دیكه خه‌رج بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه دابنێت و بڵێت ئه‌مه باشتره له‌وانه‌ی پێشووتر كه ھیچییان بۆ عێراق نه‌كرد.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بازیانی ده‌ڵێت: عێراق و سووریا و یه‌مه‌نیش گۆڕانكاریی تێیاندا رووده‌دات، ھه‌روه‌ھا ھه‌وڵیش ده‌ده‌ن كه توركیاش دۆخێكی وای بۆ دروست بكه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بێت و ئه‌و وڵاته نه‌توانیت به‌رنامه‌كانی خۆی وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ بكات.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش بازیانی ده‌ڵێت: ئه‌مریكا كاتێك گورز له ئێران ده‌وه‌شێنێت بزانێت كه ئێران په‌لوپۆیی نه‌ماوه و له‌و كاته‌دا گورز وا ده‌كات خه‌ڵك له‌دژی سیسته‌مه‌كه ھه‌ڵده‌ستێت و ره‌نگه سیناریۆیه‌ك دروست بكات و كوڕه‌كه‌ی ره‌زا شا بھێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێستا گورزی سه‌ربازی ناوه‌شێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.