Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:40

به‌وێنه‌.. باوکێک به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ هه‌وڵی خنکاندنی منداڵه‌که‌ی دا

بۆ ڕزگار بوونی گیانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه‌ له‌ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار باوكێك ویستویه‌تی منداڵه‌كه‌ی خۆی بخنكێنێت كه‌ته‌مه‌نی سێ ساڵ ونیوه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا منداڵه‌كه‌ له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكراوه‌ و بۆ جێگیربوونی ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌وته‌ی دراوسێكانی ئه‌و هاوڵاتییه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌ و دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك زه‌واجی كردوه‌ وجیابونه‌ته‌وه‌ ئه‌م منداڵه‌ له‌نێوانیان دروست بووه‌ دایكی به‌جێی هێشتووه‌ .

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 405 بڕگه‌31 باوكی منداڵه‌كه‌ به‌ندكراوه‌ و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌.

mnal

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.