Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:26

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێکى یاوه‌رى کرد

ئەمڕۆ سێشەممە
مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شاندی یاوەری کرد. 

لەم دیدارەدا دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێکران و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان ھەردوو گەلی فەرەنسا و کوردستان لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە. 

لەسەرەتای دیدارەکەدا مەسرور بارزانی سوپاسی گەل و حکومەتی فەرەنسا و ھەوڵەکانی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی کرد لە پشتیوانی و یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان، بەوەی فەرەنسا لە گشت قۆناغەکاندا ھاوکار و پشتیوانێکی گەورەی خەباتی گەلی کوردستان بووە. 

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق تیشکی خستە سەر  پێشڤەچوونەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان  و بەغدا و  ئاماژەی بەوەدا کە بە رەچاوکردنی دەستوری عێراق ھەوڵ بۆ نەھێشتنی کێشەکان دەدرێت. 

ھەر لەو دیدارەدا لەبارەی ئەگەر و ھەلومەرجەکانی بارودۆخی سوریا جەخت لە گرینگی ھێورکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەری سیاسیانەی کێشەکانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەک کرایەوە، کە ویست و مافی ھەموو پێکھاتەکان لەخۆبگرێت. 

لەلای خۆیەوە ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ھیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خواست و تیشکی خستە سەر شێوازی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و رایگەیاند، پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و ھەرێمی کوردستان مێژوویی و گرینگن. 

ھەروەھا خۆشحاڵیی خۆی بە قۆناغی نوێی پەیوەندیی نێوان ھەولێر و بەغدا نیشاندا، دووپاتی کردەوە، کە وڵاتەکەی لە پشتیوانی و ھاوکاری ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە  بەردەوام دەبێت. 
 

مەسرور بارزانی و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا
مەسرور بارزانی و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا

مەسرور بارزانی و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.