Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:44

نێچیرڤان بارزانى هاوخه‌مى بۆ کۆچى دوایی شانۆکارو ده‌رهێنه‌ر "ته‌ڵعه‌ت سامان" ده‌ربڕى

ئه‌مرۆ شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر "ته‌ڵعه‌ت سامان" كۆچى دوایی كرد
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دوایی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر "ته‌ڵعه‌ت سامان" راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

گیانله‌ده‌ستانی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان خه‌مباری کردم. سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکار و هاوڕێیانی ده‌که‌م، هاوخه‌میانم، خوای گه‌وره‌ سه‌بوورییان بدات و خولێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بکات. جێپه‌نجه‌ی ئه‌و به‌ هونه‌ری کوردییه‌وه‌ دیاره‌ و یادی به‌خێر ده‌مێنێته‌وه‌‬.

نێچیرڤان بارزانی
١٤-١-٢٠١٨

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.