Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:26

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: له‌ زانکۆکانى کوردستان 106 بڕوانامه‌ى توانستى زمانى ئینگلیزى ساخته‌ کراون

رێوشوێنى یاسایی و کارگێڕییان بەرامبەر گیراوەتەبەر
کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌ياند، به‌ گوێره‌ى دوایین ئامارى وەزارەتەکەيان دواى ئەنجامدانى راستى و دروستى تایبەت بە بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى دەرکەوتووە تا ئێستا (106) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکراون، رێوشوێنى یاسایی و کارگێڕییان  بەرامبەر گیراوەتەبەر.

سايتى ره‌سمى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاويكردووه‌ته‌وه‌: دواى دەرکردنى رێنمایى ژمارە (1)ى ساڵى (2016)ى تایبەت بە وەرگرتنى نازناوى زانستى و رێنماییەکانى ژمارە (4) و (5)ى ساڵى (2016)ى تایبەت بە خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆرا، کە تیایدا مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى (IELTS و TOEFL و PTE) وەک مەرجى پێش دەستپێکردنى خوێندنى ئەکادیمى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى دانرا، ژمارەیەکى بەرچاو لە کاندیدان و قوتابیان و خوێندکاران و خوازیارانى وەرگرتنى نازناوى زانستى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى وەک(IELTS و TOEFL و PTE) پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کردبوو بە مەبەستى دەستپێکردن بە خوێندنى ئەکادیمى و وەرگرتنى نازناوى زانستى.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: دواى ئەنجامدانى ڕاست و دروستى (صحة صدور) بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار بۆ ئەو بڕوانامانەى پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کرابوون،  دەرکەوت ژمارەیەک لە بڕوانامەکان ساختەو (تەزویر)ن.

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا راشيگه‌ياندووه‌، بەپێى دوایین ئامارى وەزارەتەکەمان بڕوانامە ساختە (تەزویر)کان بریتییە لە (106) بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى، کە بەم شێوەیەیە: لە زانکۆى سەڵاحەددین/هه‌ولێر (26) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سلێمانى (48) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆ هەڵەبجە (12) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى گەرمیان (5) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى دهۆک (4) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى زاخۆ (3) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى (2) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک (2) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى کۆیە (1) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سۆران (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر (1) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى ڕاپەڕین (1) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکرابون.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت: لە ئێستاشدا فەرمانى زانکۆیى وەرگرتن لە خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى ناوبراوان هەڵوەشاوەتەوە و ڕێوشوێنى یاسایى و کارگێڕى بەرامبەریان گیراوەتەبەر و بەرپرسیاریەتى یاساییان کەوتۆتە ئەستۆ.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى سوپاس سەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات بۆ هاوکارییەکانی وەزارەت لەم پرۆسە گرنگەدا، هەروەک هانى کاندیدانى ماستەرو دکتۆرا و خوازیارانى نازناوى زانستیش دەدات، خۆیان بەدور بگرن لە بەدەستهێنانى بڕوانامە ساختە، چونکە وەزارەت و زانکۆکان بەردەوامن لەڕێگەى لێژنەى تایبەتەوە بۆ پێداچونەوە و ئەنجامدانى ڕاستى و دروستى (صحة صدور) بۆ سەرجەم ئەو بڕوانامانەى پێشکەش کراون و، ئەوانەشى لە داهاتودا پێشکەش دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.