Erbil 17°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:39

چه‌کدارێکی داعش له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیرکرا

ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ خۆی حه‌شاردراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای‌ سلێمانی‌، ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعشی له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند، كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ خۆی حه‌شاردراوه‌.

زمناكۆ عەلی، وتەبێژی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی راگەیاندووە: دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لەلایەن هێزكانی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی، توانرا چەكداریكی هەڵهاتووی داعش بەناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوە بە ئەبوعوبەیدە لەیەكێك لەگوندەكانی نزیك چەمچەماڵ دەستگیر بكەین.

گوتیشی: دەستگیركراوەكە پێشتر لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە مەشقی پێكراوە و چەندین لێپرسراوێتی جیاوازی هەبووە و بە‌شداری زۆرێك لەشەڕەكانی حەویجە و عەلاسی كردووە.

زمناكۆ عەلی ده‌ڵێت: دوای كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی داعش بەمەبەستی خۆ حەشاردان رووی لەگوندەكانی سنووری چەمچەماڵ كردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.