ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، رەزامەندی دەدات لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەر بۆ وەزارەتەكە.
بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كە بە گەیشتووە، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران كراوە رەزامەندی بدەن لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەر بە شێوەی تەنسیب بۆ سەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی سندوقی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان لە هەولێر و سلێمانی.
ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داواكارییەكە دەربڕیوە و داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە بە شێوەی ئارەزوومەندانە گواستنەوەی راژەی فەرمانبەر یان تەنسیبكردن ئەنجام بدەن بۆ ئەو بەرێوەبەرایەتییەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی.
ئەو كەسانەی كە چانسی گواستنەوەیان بۆ ئەو شوێنە هەبێت، دەبێت لە بواری كارگێڕی، ژمێریای، ئای تی و شۆفێری بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.