Erbil 17°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:22

کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا

لەکاتی پەڕینەوەی لە ئاو دەخنکێت
کوردستان TV
#7
100%


کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، كه‌ خەڵكی گوندی داوداوێی شاری سەردەشت لەکاتی پەرینەوەی لە ئاوی زەڵێ سەر بەناحیەی ھەڵشۆ لەدەڤەری پشدەر دەخنکێت.

كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی (عوسمان ڕەمەزان) خەڵكی گوندی داوداوێی شاری سەردەشت لەکاتی پەرینەوەی لە ئاوی زەڵێ سەر بەناحیەی ھەڵشۆ لەدەڤەری پشدەر دەخنکێت.

بەھاوکاری خەڵکی گوندەكانی  سونێ و زەڵێ  وشێنێ لەسەرسنوری زەڵێ ، تەرمی ناوبراو له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌رده‌هێنرێت و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

گوندەکانی شێنێ و زەڵێ سەر سنورە لەگەڵ کوردستانی ئێران لەو سەر سنورە بەشێک لە ژیانی گوندەکانی سەردەشت لە رۆژھەڵات ژیانیان لەسەر کۆڵبەریە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.