سه‌رۆك وه‌زیران هیواى خواست 2019 ساڵى كۆتاییهاتنى سه‌ختى و كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و باشتربوونى گوزه‌رانى هاووڵاتیان بێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/1/2019، به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له ساڵى تازه‌دا به‌ست.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزباییى ساڵى تازه، ئاماژه‌ى به سه‌ختییه‌كانى ساڵى ڕابردووى 2018 كرد و سوپاسى خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى و مووچه‌خۆرانى به‌تایبه‌تى كرد كه به‌رگه‌ى قه‌یران و سه‌ختییه‌كانیان گرت و تێگه‌یشتینیان بۆ دۆخى هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو، هه‌روه‌ها هیواى خواست 2019 ساڵى كۆتاییهاتنى سه‌ختى و كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و باشتربوونى گوزه‌رانى هاووڵاتیان بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتیى فیدرالدا بۆ ساڵى 2019، به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد سه‌باره‌ت به پوخته‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019ى عێراق و ئه‌و هه‌وڵانه‌شى خسته ڕوو كه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ماف و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌ر‌له‌مانى عێراق و وه‌زاره‌تى داراییى حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه، دراون.
دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، وێڕاى ستایشكردنى ئه‌م هه‌وڵانه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر داكۆكیكردن له ماف و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوون به ده‌ستووردا، كرده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕا‌سپێردرا كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى داراییى عێراق و لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك كه تیایدا مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پارێزراو بێت. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پابه‌ندیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.