Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:57

ئێواره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێره‌

سه‌رۆكى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لێده‌كات
کوردستان TV
100%

 


 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، جا ئیف لودریان گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق.

 سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوزی  عێراقی بڵاوی كرده‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى (سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و په‌رله‌مان)ی عێراق كۆببێته‌وه‌ و تاوتۆىی ئه‌و پرسانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه‌ گرنگن. 


به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  جا ئیف لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كاتژمێری 8 ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ ده‌گاته‌ هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لێده‌كرێت 


هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە ، لە شەڕی دژی داعشیشدا، فەرەنسا هاوکار و پاڵپشتیکارێکی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بوو

 ماکرۆن یەکەمین سەرۆک وڵات بوو کە دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ،  داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای لە رێگەی دیالۆگەوە کرد. 

ئیمانوێل ماکرۆن راشیگه‌یاند ، فەرەنسا هەمیشە زۆر هەستیار بووە و نیگەرانیش بووە بە دۆخی کوردەکان ،  فەرەنسا یەکەمین وڵات بوو کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و شکاندنی گەمارۆی سەر هەرێمی کوردستانی دا.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.