به پێی نوسراوێكی فه‌رمی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی كه‌وتووه مامۆستایه‌كی ئاینی به ناوی " مه‌حه‌مه‌د سه‌باح خالند" سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر "یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تۆمار كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه "دادوه‌ر سه‌ردار یاسین حه‌مه‌دئه‌مین" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئایینی به ناوی " مه‌حه‌مه‌د سه‌باح خالند" له ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تۆمار كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: داواكار بڕوانامه‌ی خوێندنی له زانكۆی "ئیمام ئه‌عزه‌م" به‌ده‌ستهێناوه و له داواكهیدا ده‌ڵێت وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕوانامهكهمی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و به و هۆیه‌وه سكاڵای یاسایی به ژماره(11) له ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تۆمار كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: داواكه نێردراوه بۆ داوالێكراو كه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه، به پێی داواكه‌ش پێویسته له به‌رواری 29/1/2019 كاتژمێر 9:30 خولهك داوالێكراو یان بریكاره‌كه‌ی ئاماده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا دادبینیه‌كه پاشه‌مله و به پێی یاسا ده‌رهه‌قی ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.