ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رایدەگەیەنێت: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك شتێكی باشه به‌ڵام داگرتنه‌كه‌ی شه‌رمه‌زاری و ریسواییه
هێمن شێخانی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی له كوردستانهوهی كوردستان تیڤی كه تایبه‌ت بوو به ته‌وه‌ری(هه‌وڵه‌كان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك) رایگه‌یاند: كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه و له پێناوی خوێن رژاوه و قوربانی بۆ دراوه .
وتیشی: دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بۆ جارێكی تر له لایه‌ن تاقمێكه‌وه خیانه‌ت له شاری پیرۆزی كه‌ركوك كرایه‌وه بۆ مه‌رامێكی شه‌خسی یاخوود حیزبی ئاڵای كوردستان بۆ رۆژێك و دواتر داگرتنه‌وه‌ی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستووری نییه كارێكی زۆر هه‌ڵه بوو.
هێمن شێخانی راشیگه‌یاند: كاتێك كه ئاڵای پیرۆزی كوردستان هه‌ڵده‌كه‌یت ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌یته‌وه باجه‌كه‌شی هه‌ر چی بێت بیده‌ی چونكه له مێژووی كوردایه‌تیدا هه‌میشه ئاڵای كوردستان باجی له پێناو دراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان راشیگه‌یاند: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شتێكی باشه به‌ڵام داگرتنه‌كه‌ی شه‌رمه‌زاری و ریسواییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.