Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:29

هۆگر عه‌زیز : لە هەولێر تەرمی کوڕ و باوکێک لە ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە

له‌لێدوانى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌لێدوانى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 14 ى 1 ى 2019 ،  لە کۆمەڵگەی پیرزین لە شاری هەولێر، کوڕ و باوکێک بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدا.


هۆگر عەزیز  راشیده‌گه‌ێنێنت ، دایكی كوڕەكە لە ماڵەوە بووە، بەڵام ئەو لە ژوورێكی دیكە خەوتووە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، باوكەكە بەناوی حەمەدەمین رەسوڵ لە دایكبووی ساڵی 1967  ، كوڕەكەشی بەناوی سەردار لە دایكبووی 1989یە.

 گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر راشیگه‌یاد ،  تەرمی  كوڕو باوكه‌كه‌ لەلایەن پۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکیی دادی هه‌ولێر 


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.