به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك ده‌كات .
د.محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی له كوردستانهوهی كوردستان تیڤی كه تایبه‌ت بوو به ته‌وه‌ری(هه‌وڵه‌كان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك) رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك هێنرایه خواره‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رده‌وام هه‌ڵی ئه‌وه‌ی داوه كه ئاڵای كوردستان له‌و شاره هه‌بێت و به به‌رده‌وامیش ئاڵای كوردستان له‌و شاره هه‌ڵواسراوه و خه‌ڵكی كه‌ركوك شایه‌دی ئه‌وه‌ن و به شانازیه‌وه پارتی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مه‌وزوعه‌ی كردووه و له هه‌ر كوێیه‌كیش ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت له‌و ناوچانه پارتی پشتگیری ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له نیوه شه‌وێكدا ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكرد و دواتر هێنایانه خواره‌وه، د.محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند: یه‌كێتی له نیوه شه‌وێكدا ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد دواتر چی بوو چی نه‌بوو ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به خۆیانه‌وه .
به‌رپرسی لقی 3ی پارتی راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له رابردوو بووه سه‌به‌بی داگرتنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك له‌بیر ناكرێت، به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له كه‌ركوك چ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ چ حیزبی شوعی بێ چ لایه‌نێكی تر بێ بیه‌وێ ئاڵای كوردستان له‌و شاره هه‌ڵبكات ئێمه وه‌ك پارتی پشتگیری ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.