دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى ( تویته‌ر ) رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر كوردانى سوریا له رووى ئابوورییه‌وه وێرانى ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له نێوان ناوچهكوردیهكان و توركیادا كردووه له ناو خاكى سوریا.
تره‌مپ له زنجیره تویتێكدا له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هیزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سوریا ئاماژه‌ى به‌وه ده‌كات، ئێران و روسیا و سوریا گه‌وره‌ترین سودمه‌ندى سیاسه‌تى دوورمهوداكانى ئه‌مریكا بوون بۆ تێكشكاندنى داعش له سوریا، كه دوژمنى ئێمه بوون و ئێمه‌ش سودمه‌ند بووین به‌ڵام ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه هێزه‌كانمان بگه‌رینینه‌وه بۆ وڵاتى خۆمان.
هاوكات ترمپ له تویتێكدا هۆشدارى توندى داوه‌ته توركیا و جۆرێك له دڵنیایى ده‌داته كوردانى رۆژئاواى كوردستان رایگه‌یاندووه: " ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر كوردانى سوریا، ئه‌وا له رووى ئابوورییه‌وه وێرانى ده‌كه‌ن، كورده‌كانیش نابی توركیا تووڕه بكه‌ن".
تره‌مپ ئاشكراى كردووه كه ناوچه‌یه‌كى ئارام دوور له شهر به درێژایى سنوورى توركیا به قووڵاى 20 میل كه ده‌كاته 32 كیلۆمه‌ترى له دیوى رۆژئاواى كوردستان دروست بكرێت.
جێى ئاماژه‌یه كۆشكى سپى ( كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ) شه‌وى 19/12/2018، ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سوریا راگه‌یاند.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.