بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى پرسى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ئیتیحادى كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى بژارهكانى به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه یاساى بودجه ده‌كات.
له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵدا رێژه‌ى %12.67ى بودجه‌كه وه‌ك پشكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان كراوه.
هاوكات كوتله كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به جیا له پشكى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان بكرێت و هه‌ردوولایه‌نى هه‌ولێر و به‌غدا پابه‌ند بكرێن به جێبه‌جێكردنییه‌وه.
به گوێره‌ى پڕۆژه یاساكه ده‌بێت رۆژانه هه‌رێمى كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به شێوه‌ى رۆژانه له رێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكات.
پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ئیتیحادى له به‌رده‌ست نوێنه‌راندایه و دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه، له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رقاڵى گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.