Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:30

به‌ وێنه‌..  لێپرسراوێکی داعش له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کرا

بۆخۆحه‌شاردان ڕووی له‌گونده‌كانی سنووری چه‌مچماڵ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانیه‌وه‌ توانرا چه‌كداێكی هه‌ڵاتووی داعش به‌ناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوه‌ به‌ (ئه‌بو عوبه‌یده‌) له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی نزیك چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست گیر بكرێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌بو عوبه‌یده‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ مه‌شقی پێ كراوه‌ و ئاماده‌كراوه‌ و به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی چه‌ندین لێپرسراوێتی جیاوازی هه‌بووه‌ وه‌‌ به‌‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی حه‌ویجه‌ و عه‌لاسی كردووه‌ ، پاش كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعش بۆخۆحه‌شاردان ڕووی له‌گونده‌كانی سنووری چه‌مچماڵ كردووه‌.

da3sh

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.