وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانه‌وه، مۆڵه‌تی كاركردن له 20 كۆمپانیایی بواری ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرێته‌وه.
ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن به میدیاكانی راگەیاند؛ خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە شەواندا، بەشێكی پەیوەندیی بەگرفتی تەكنیكی كۆمپانیاكان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بەشداربووان ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی لێپرسینه‌وه لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەین.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ده‌ڵێت:هەر كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت ئەگەر پابەند نەبوو بە چاكسازی لە تۆڕەكانی گەیاندنی خزمه‌تگوزاری ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانی، رێوشوێنی یاسای له به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت تا ده‌گاته ئاستی سزادانیان.
ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ساڵی رابردوودا مۆڵەتی (20) کۆمپانیای بواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی هەڵوەشاندوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.